(ABNA24.com) به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا کۆبوونه‌وه و رایانگه‌یاند، ده‌بێت له رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.
بە پێی راپۆرتی شارپرێس ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە سه‌ردانی به‌غدا کرد و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ''له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌کانی حکومه‌تی فیدراڵی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، دۆخی ناوچه‌کانی مادده‌ی 140 و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و گرنگیی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی هه‌ولێر و به‌غدا و دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، تاوتوێکرا".
سەرۆکی هەرێمی کوردستانd uevhr ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا لەگەڵ نوێنەری هەر 15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا د. ڤاڵا فه‌رید، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ئامادە بوون. ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی خۆشحاڵیی خۆیان به کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوونیان لێکرد.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پوخته‌یه‌کی لەبارەی "دۆخی سه‌ختی رابردووی هه‌رێمی کوردستان و شه‌ڕی داعش و قۆناخی ئێستا و روانینی خۆی بۆ داهاتوو پێشکه‌ش کرد، دووپاتیکرده‌وه، هه‌رێمی کوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، پێویستی به رۆڵ و پشتگیری و هاوکاریی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه".
/129
٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٠٥
News ID: 955988
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا کۆبوونه‌وه و رایانگه‌یاند، ده‌بێت له رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.